دوو شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2015 16:40

درێژەی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی سعوودی بۆسەر یەمەن

درێژەی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی سعوودی بۆسەر یەمەن
سەرچاوەکانی یەمەنی باسی درێژەی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی سعوودی بۆسەر پارێزگەی بەیزاء لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی کرد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئالی سعوود، دوێشەو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندەکانی بەدالەی یەمەن لەشاری سوادیەیان داوەتەبەر پەلامار کەبە هۆیەوە زیانێکی زۆر گەیشتوەتە تۆڕی بەدالەی ئەم ناوچەیە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی مکیراس لە پارێزگەی بەیزاء و بەرزاییەکانی "سرە"ش بەجاران کەوتوونەتەبەر پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەمیش بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سعوودی ناوچەی حەیدان لە پارێزگەی باکووریی سەعدەیان چەند جار بە بۆمبی هێشوویی داوەتە بەر پەلامار .
لەلایەکی دیکەوە ژومارێک لە بەکرێگیراوان و هێزی سەربە عەبد ڕەبە مەنسوور هادی، سەرۆکی دەست لەسەرکارکشاوە و هەڵاتووی یەمەن کە هەوڵ دەدەن بەرەو مارب ناوەڕاستی ئەم وڵاتە بچن لە ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای یەمەن، کوژراون.
لە درێژەی پەلاماری دەستدرێژکارانەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆسەر یەمەن لە کۆتایی مانگی مارسی 2015 تا ئێستا، زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە تێک ڕووخان و هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوونە و خەڵکی یەمەنیش ئێستاکە بەرەوڕووی کەمبوونی خۆڕاک، ئاو و سووتەمەنین.

Add comment


Security code
Refresh