دوو شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2015 16:47

ئه‌ندۆنێزیا: هه‌لی سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ له‌ئێران ڕه‌خساوه‌

ئه‌ندۆنێزیا: هه‌لی سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ له‌ئێران ڕه‌خساوه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنێزیا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ل و ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ئێران دوای ڕێککه‌وتنی تۆکمه‌ی ناڤۆکی ڕه‌خساوه‌.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ ڕتنۆ مرسودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنێزیا که‌ حه‌وته‌ی ڕابردوو به‌سه‌ردان بۆ تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسانی دیکه‌ی باڵای ئێران دیداری کردبوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیی سیاسی نێوان دوو وڵاتی به‌شیاو لێکدایه‌وه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنێزیا به‌ئاماژه‌ به‌هه‌وڵی حکومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌و دیپلۆماته‌کان له‌12مانگی ڕابردوودا بۆ بره‌وپێدانی ئابووری و هاواهه‌نگیی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌ی هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌، وتی: دیپلۆماته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان هه‌وڵیان دا.
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌دیدار له‌گه‌ڵ رتنۆ مرسودی جه‌ختی کرد له‌سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له‌تواناو پتانسێله‌کانی به‌رده‌م ئێران و ئه‌ندۆنێزیا بۆ په‌ره‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و وه‌جۆڵه‌ خستنی دۆخی ئابووریی نێوان دوو وڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنێزیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و ژمارێک له‌ به‌رپرسانی ئێران له‌تاران دیدار و وتووێژی کردووه‌.

Add comment


Security code
Refresh